سێ‌شه‌مه 24 ره‌زبه‌ر 2724

به‌یاننامه‌ی هاوپشتی له خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ڕاپه‌‌ڕیوی وه‌زاڵهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.


کوردئایتی

کوردئایتی یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی خۆی بلاوکرده‌وه‌ بۆ هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاپه‌‌ڕیوو له ڕۆژهه‌لات.

 

به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی کوردئایتی KURDIT.NET
به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی هاوپشتی!
یه‌‌‌ک شه‌‌‌مه‌‌‌ 3 ره‌‌‌زبه‌‌‌ر 2722
به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی هاوپشتی له خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌ری ڕاپه‌‌‌ڕیوی وه‌‌‌زاڵهاتووی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان.
کوردئایتی یه‌‌‌که‌‌‌مین به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی خۆی بلاوکرده‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌قی به‌‌‌ییانمه‌‌‌ی ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری کوردئایتی!

هاوڕێیانی کوردئایتی، زانستخواز و مرۆڤه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کان، وه‌‌‌ک ئاگادارن گڕی ڕاپه‌‌‌ڕینی خه‌‌‌ڵکی مافزه‌‌‌وتکراو له ڕۆژهه‌‌‌لاتی کوردستان به شه‌‌‌هیدکردن و کوژانه‌‌‌وه‌‌‌ی ژیانی ژینا ئه‌‌‌مینی ده‌‌‌ستێپکرد.

له‌‌‌م ڕۆژه‌‌‌دا بۆ ناڕه‌‌‌زایی دژی داگیرکه‌‌‌ر و ژن کوژ و زۆرداری، خه‌‌‌ڵکی ڕۆژهه‌‌‌لاتی کوردستان به دڵێکی پۆلاین، هه‌‌‌موو به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئیدانه‌‌‌کردنی به ناهه‌‌‌ق شه‌‌‌هیدکردنی ژینا ئه‌‌‌مینی هه‌‌‌ستاون ڕاده‌‌‌په‌‌‌ڕن!
چرکه‌‌‌ له دوای چرکه، بلێسه‌‌‌ی شۆڕش بۆ ئازادی بۆ گه‌‌‌لی کورد و گه‌‌‌لانی دیکه‌‌‌ له ئێران به ئه‌‌‌ندازه‌‌‌یه‌‌‌کی یه‌‌‌کجار زۆر په‌‌‌ره‌‌‌ی سه‌‌‌ندووه‌‌‌.

ڕاپه‌‌‌ڕین دژی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌‌‌قی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌لی کورد و گه‌‌‌لانی ئێرانه‌‌‌. خه‌‌‌ڵکی کورد و گه‌‌‌لانی ئێران هه‌‌‌قیی ڕه‌‌‌وای خۆیانه بۆ ژیانی لێزه‌‌‌وتکراوی خۆیان ڕاپه‌‌‌ڕینی گشتی بکه‌‌‌ن، به‌‌‌ ویست و گیانی خۆیان ڕووبه‌‌‌ڕووی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕژێمی ئاخونده‌‌‌کان و به‌‌‌کرێگیراوانیان ببنه‌‌‌وه‌‌‌.

ئێمه‌‌‌ له کورد ئایتی دڵمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دڵی ڕؤله‌‌‌کانمان لێده‌‌‌دا له ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان. خه‌‌‌باتی بێوچانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات سه‌‌‌رئه‌‌‌نجام ده‌‌‌بێته‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی کورد و به‌‌‌دیهاتنی خه‌‌‌ونی باپیرانی ئێمه‌‌‌. وه‌‌‌ک ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری کوردئایتی، له قوڵایی دڵمانه‌‌‌وه‌‌‌، پشتگیری له سه‌‌‌رجه‌‌‌م خه‌‌‌‌ڵکی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین. ئه‌‌‌مڕۆ ڕۆژی سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی کورده‌‌‌، ڕۆژی ده‌‌‌ورکه‌‌‌وتنی خۆری سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنه‌‌‌ بۆ کورد.

ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک کوردئایتی داوا له ڕێکخراوه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ده‌‌‌که‌‌‌ین پشتیوان و هاوکاری خه‌‌‌ڵکی زوڵملێکراوی کوردستانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات بکه‌‌‌ن. داوا له ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ ده‌‌‌که‌‌‌ین به کرده‌‌‌وه‌‌‌ ئیدانه‌‌‌ی ڕژێمی ئێران بکه‌‌‌ن.

یه‌‌‌ک شه‌‌‌مه‌‌‌ 3 ره‌‌‌زبه‌‌‌ر 2722
به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی کوردئایتی.
http://kurdit.net



 

photo
2022/09/25 11:29:39

2 ساڵ و 17 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
تاگ : کوردئایتی,یه‌که‌م,به‌یاننامه‌ی,خۆی,بلاوکرده‌وه‌,بۆ,هاوده‌ردی,له‌گه‌ڵ,خه‌ڵکی,ڕاپه‌‌ڕیوو,له,ڕۆژهه‌لات.

په‌یوه‌ندی


 ئیم‌یل 

[email protected]
[email protected]

 

به‌سته‌ره‌کان


1/ د‌ربار‌ی کورد ئایتی

2/  ئ‌ندام‌تی

3/ م‌رج‌کانی ئ‌ندام‌تی

4/ پرۆژ‌کانمان

 

 

کورد ئایتی ©