لینوکس مینت و ئوبونت ومانجارۆ ئاسانکرایان بۆ کراوه، به‌کارهێنانی فرمان هه‌میشه پێویست نییه. به‌ڵام زۆر باشه بۆ زانین.
پێشه‌کی
فه‌رمانه‌کانی لینوکس linux commands زۆر گرنگ به له کاتی پێویست بتوانین به خێرایی کاره‌کانمان بکه‌ین. فه‌رمانه‌کانی لینوکس زۆرن، من لێره‌دا به شیوه‌یی سه‌ره‌تایی پێم خۆشه به کورتی
ته‌نها باسی فه‌رمانه زۆر به‌کارهێندراوه‌کان بکه‌م، ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که به‌کارهێنه‌ر ڕۆژانه ده‌توانێ به‌کاریان بێنێ! من خۆم کاتێ له زانکۆی لینوکپینگی سوێد و ئومیۆی سوێد خوێندم، سه‌ره‌تا، ده‌ستپێکی خوێندنی لینوکس فێربوونی فه‌رمانه‌کان بوو. ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه‌یت که ناکرێ فێری هه‌موو فه‌رمانه‌کانی لینوکس بیت، هیچ نیگه‌ران مه‌به، چوونکه له‌وه دڵنیابه زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی ئاشنایی هه‌موو فه‌رمانه‌کانی لینوکسن.
دنیایی لینوکس زۆر گه‌وره‌یه، به‌کارهێنانی لینوکس به به‌رده‌وامی هاوکاری زۆر ده‌کات که له ئاینده به فه‌رمانه‌کانی لینوکس ئاشنابیت. له ئه‌گه‌ری نه‌زانینی چۆنێتی به‌کارهێنانی فه‌رمانه‌کان بێگومان هه‌میشه ده‌توانین کتێبی ڕێنمایه‌کانی لینکوس ته‌ماشا بکه‌ین.
کتێبی ڕێنماییەکانی linux
له لینوکسدا کتێبێک هه‌یه بۆ ڕێینمایی کردنی به‌کارهێنه‌ران، بۆ چۆنێتی به‌کارهێنانی لینوکس. ئه‌و په‌ڕانه پێیان ده‌لێن په‌ڕه‌ی مان man pages. په‌ڕه‌کانی مان به‌سه‌ر 9 به‌شی سه‌ره‌کیدا دابه‌شکراون. ئه‌گه‌ر ئهزتکرد زیاتر ده‌رباره‌ی په‌ڕه‌کان بزانین، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی من بکه، ڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌یان نه‌فه‌ر سه‌ردانی ده‌که‌ن له هه‌موو جیهان، له جیاتی ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی تێرمینال ده‌توانی له ئینته‌رنێت چاوی لێبکه‌ی!
ئه‌گه‌ر سهرنجێکیشت هه‌بوو ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕه‌که، له کۆمه‌ی کورد ئایتی ده‌توانی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگریت!
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه نووسیم، لاپەڕەکانی مان به‌سه‌ر 9 به‌شدا به‌شکراون، ڕێکخراون. لاپەڕەکانی مان man ی لینوکس ٩ بەشه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
بەشی # 1 : فەرمانی بەکارهێنەر، بەرنامەی جێبەجێکراو و فەرمانی شێلی Shellی تێدایە
بەشی # 2 : بانگکردنی سیستەم System calls ، هەموو ئەو ئەرکانەی کە لەلایەن ناو‌کی لینوکس Linux Kernel دابین دەکرێن
بەشی # 3 : بانگکردنی کتێبخانە Library calls,، ئەرکەکانی ناو کتێبخانەکانی بەرنامەکان
بەشی # 4 : فایلە تایبەتەکان (بەزۆری لە /dev دا دەبینرێت)
بەشی # 5 : فۆرمات و ڕێکەوتنەکانی پەڕگە، بۆ نموونە /etc/passwd
بەشی #6 : یارییەکان Games
بەشی # 7 : هەمەجۆر، لەوانەش پاکێجی ماکرۆ
بەشی # 8 : فەرمانی بەڕێوەبردنی سیستەم
بەشی # 9 : فه‌رمانی دیکه که له هیچ له‌م 8 به‌شه‌ی سه‌روه جێگای نابێته‌وه، کە ستاندارد نییە بۆ بەشەکانی تر.
1. فەرمانی cd
بۆ گەشتکردن بەناو فایل و بەڕێوەبەرایەتییەکانی لینوکسدا، فرمانی cd بەکاربهێنە. پێویستی بە یان ڕێڕەوی تەواو یان ناوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەیە، بەپێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی ئێستا کە تێیدایت.
بۆ نموونه که بخوازی بچیته نێو فۆلده‌ری Desktop
cd Desktop
dil@diy:~$ cd Desktop$ dil@diy:~/ Desktop$ |
2. فه‌رمانی mkdir
فه‌رمانی mkdir بۆ دروستکردنی کهتهلوگ folder به‌کار دێت! بۆ نموونه له خواره‌وه له نێو کهتهلوگی Desktop کهتهلوگێکی نوێ دروست ده‌که‌ین به‌ناوی kurdit
dil@diy:~$ cd Desktop$ dil@diy:~/Desktop$ mkdir kurdit |
3. فه‌رمانی touch
فه‌رمانی touch بۆ دروستکردنی جۆره‌کانی په‌ڕگه به‌کاردێت!
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر په‌ڕگه‌یه دروست بکه‌ین به‌نێوی kurdit.txt ئه‌وه به‌و شێوه‌یه فه‌رمانی touch به‌کاردێنین.
dil@diy:~$ cd Desktop$ touch kurdit.txt |
4. فه‌رمانی ئێل ئێس ls
فه‌رمانی ls بۆ بینی ناوه‌رۆکی نێو کهتهلوگهکان به‌کار دێت. به شێوه‌ی لیسته هه‌موو ئه په‌ڕگانه ده‌بینین که له نێو کهتهلوگهکاندا بوونیان هه‌یه.
وه‌ک له‌م نموونه‌یه ده‌بینین، دوو په‌ڕگه له نێو که‌ته‌لۆگی Desktop هه‌یه.
dil@diy:~$ cd Desktop$ ls kurd.txt |
5. فه‌رمانی cat
فه‌رمانی cat یەکێکە لەو فرمانانەی کە زۆرترین جار لە لینوکسدا بەکاردەهێنرێت. بەکاردێت بۆ بینی ناوەڕۆکی پەڕگەیەک، بۆ نموونهوهی ئه‌گه‌ر پهڕگهیهکمان هه‌بێ Kurdit.txt و بمانهه‌وێ ئه‌و په‌ڕگه‌یه چیی تێدا نووسراوه، ئه‌وه ته‌نها ده‌نووسین cat kurdit.txt ئه‌و کات نووسینی نێو په‌ڕگه‌که ڕاسته‌وخۆ له تێرمینال ده‌بینین.
dil@diy:~$ cd Desktop$ cat kurdit.txt Hello From Kurdit.txt |
6. فه‌رمانی cp
فه‌رمانی cp بۆ کۆپیکردنه‌وه به‌کار دێت. بۆ نموونه ئێمه پهڕگهیهکمان هه‌یه kurdit.txt, ئه‌گه‌ر کۆپیبکهین بۆ kurditcopy.txt وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه‌یی خواره‌وه فه‌رمانی cp به‌کاردێنین.
dil@diy:~$ cd Desktop$ cd kurdit.txt kurditcopy.txt kurdit.txt |
وه‌ک له نموونه‌ی سه‌ره‌وه نیشاندراوه، په‌ڕگه‌ی kurdit.txt کۆپیبووه.
7. فه‌رمانی mv
بەکارهێنانی سەرەکی فرمانی mv بۆ گواستنەوەی فایلەکانە، هەرچەندە دەتوانرێت بۆ گۆڕینی ناوی فایلەکانیش بەکاربهێنرێت. بۆ نموونه ناوی په‌ڕگه‌ی kurdit.txt ده‌گۆڕین بۆ wwwkurdit.net
dil@diy:~$ cd Desktop$ mv kurdit.txt wwwkurditnet dil@diy:~$ cd Desktop$ ls |
8. فه‌رمانی rm
فرمانی rm بەکاردێت بۆ سڕینەوەی په‌ڕگه و که‌ته‌لۆگه‌کان و ناوەڕۆکیان. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌که که‌ته‌لۆگێک بسڕینه‌وه rm -r به‌کاردێنین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها په‌ڕگه‌یه‌ک بسڕینه‌وه وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه‌یی خواره‌وه ده‌که‌ین. بۆ نموونه په‌ڕگه‌ی wwwkurditnet ده‌سڕینه‌وه.
تێبینی: زۆر ئاگاداربە لەم فرمانە بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕگه و کهتهلۆگهکانت به هه‌له‌یه نه‌سڕیته‌وه.
dil@diy:~$ cd Desktop$ rm wwwkurditnet |
9. فه‌رمانی locate
دەتوانیت ئەم فرمانە بەکاربهێنیت بۆ دیاریکردنی شوێنی فایلێک. فه‌رمانی locate له نێوی سیسته‌می فایله‌کانی لینوکس ده‌گه‌ڕێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی فایله‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی جێگای په‌ڕگه‌که بزانین.
فه‌رمانی locate به‌و شێوه‌یی خواره‌وه به‌کاردێت!
dil@diy:~$ cd Desktop$ locate kurdit |
10. فه‌رمانی pwd
به‌هۆی به‌کارهێنانی ئه‌و فه‌رمانه ده‌توانین بزانین له‌کوێین، له چیی کهتهلوگێکداین، ئه‌وه زۆر گرنگه کاتێک کاری سیسته‌می به‌ڕێوبه‌ری ده‌که‌ین به لینوکس که بزانین له کوێداین و ون ده‌بین!
pwd به‌و شێوه‌یه به‌کاردێت!
bdiy
dil@diy:~$ cd Desktop$ pwd |
11. فه‌رمانی clear
فه‌رمانی clear بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی تێرمینال زۆر باشه. چوونکه زۆرجار ئه‌وه‌نده به‌کاریدێنین به ڕاستی زۆر خۆشه کاتیک تێرمینال به به‌تاڵی ده‌بینین. بۆیه فه‌رمانی clear به‌کاربێنه بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی تێرمینال
bdiy
dil@diy:~$ cd Desktop$ clear |
11. فه‌رمانی history
فه‌رمانی history زۆر باشه چوونکه ده‌توانین فه‌رمانه‌کانی پێشتر ببینیت که به‌کارهێناون. ڕه‌نگه فه‌رمانه‌کان به‌کاربێنین و دواتر وه‌ک لیسته له شوێنێکدا پاشه‌که‌وتی بکه‌ین!
bdiy
dil@diy:~$ cd Desktop$ history |
12. nano
نانۆ بۆ دەستکاری، گۆڕینی ناوه‌رۆکی په‌ڕگه‌کان. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ناوه‌ڕۆکی، نووسینی نێو په‌ڕگه kurdit.txt بگۆڕین، وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه‌یی خواره‌وه ده‌که‌ین.
dil@diy:~$ cd Desktop$ nano kurdit.txt |
GNU nano 2.9.3 kurdit.txt Here is another line..
Save modified buffer? (Answering "No" will DISCARD changes.) Yes Y |
کاتێک ده‌مانهه‌وێ نووسینه‌که‌مان پاشه‌که‌وت بکه‌ین له nano ئه‌وه له ته‌خته‌کلیل ده‌ستمان له‌سه‌ر دوگمه‌ی کۆنترۆل ctrl داده‌گرین له هه‌مانکاتیشدا پاشان دوگمه‌ی x کرته ده‌که‌ین. ئه‌وکات له تێرمینال پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌کرێ که نووسینه‌که پاشه‌که‌وت بکه‌ین یان نه‌خێر. بۆ به‌ڵێ y ده‌نووسین پاشان enter کرته ده‌که‌ین. به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ نه‌خیر N ده‌نووسین و دواتر enter
بیرمان نه‌چێ نانۆ بۆ دروستکردنی په‌ڕگه‌ش به‌کاردێت!
من زۆر nano newfile، لێره‌دا newfile ده‌کرێ ناوی ئه‌و په‌ڕگه‌یه بێت که خۆت ده‌ته‌وێ دروستیبکه‌یت!
بۆ وێنه من په‌ڕگه‌یه‌کی نوێی بهناونی دروستده‌که‌م و ناوی په‌ڕگه‌که‌م ده‌نێم livia
dil@diy:~$ cd Desktop$ nano livia |
GNU nano 2.9.3 Dirsutkirdini pergeyek ... taqikirdinewe Save modified buffer? (Answering "No" will DISCARD changes.) Yes Y |
وه‌ک نموونه‌ی سه‌ره‌وه کاتێک په‌ڕگه‌که پاشه‌که‌وت ده‌که‌م، ctrl داده‌گرم له هه‌مانکاتیشدا x کرتهدهکهم له تهخکتهکیل. دواتر ده‌نووسم y بۆ به‌لێ بۆ پاشه‌که‌وتکردنی نووسینه‌که.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی nano فه‌رمانی man به‌کاربێنه!
زۆر به وردی زانیاری ته‌واو هه‌یه ده‌رباره‌ی nano
dil@diy:~$ man nano |
زۆر باشه... چاوه‌ڕێی فه‌رمانی زیاتر بکه‌ن...
1/ د‌ربار‌ی کورد ئایتی
2/ ئ‌ندام‌تی
3/ م‌رج‌کانی ئ‌ندام‌تی
4/ پرۆژ‌کانمان
کورد ئایتی ©