ترجان بە یەکێک پرۆگرامه زیانبەخشەکانی کۆمپیوتەر داده‌ندرێ، چوونکە ده‌توانرێ زیانی گه‌وره بگه‌یه‌نێ!
ناوەڕۆک:
1- ترۆجان (تروجان) چییە?
3- تروجان چۆن کاردەکات?
1- تروجان چییە?
زۆرکه‌س ئه‌ڵێن ڤایرۆسی تروجان، به‌کارهێنانی ڤایرۆس بۆ تروجان هه‌ڵه‌یه، بە پێچەوانەی ڤایرۆس یان کرمەکانی تری کۆمپیوتەر، ترۆجانەکان خۆیان کۆپی ناکەن، کۆده‌کانیان به‌شێوازێک ده‌نووسرێ که کرده‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌نجامبدات به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆری به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی کۆمپیۆته‌ر بدات. بەگشتی بەرنامە‌ی زیانبەخشی تروجان بۆ بردنی زانیاری به‌کارهێنه‌ران به‌کاردێت!
که‌واته تروجان جۆرێکە لە بەرنامە‌ی زیانبەخش ئه‌گه‌ر بێته نێو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت! هێرشبەران ماڵپه‌ر و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بەکاردەهێنن بۆ شاردنەوەی سکریپت، کۆدی زیانبەخش لەناو پرۆگرامه‌کانی، ڤیدۆ، وێنه و په‌ڕگه‌کانی دیکه! وه‌ختێک باس له سیسته‌می کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز ده‌که‌ین، تروجانه‌کان زیاتر له نێو ئه‌و پرۆگرمانه‌دا ده‌شادرێنه‌وه که کراک (Crack) کراون. هه‌ندێک له ڕژێمه‌کانی وه‌ک ئێران به شێوازێکی ڕێکخراو کار له‌سه‌ر به‌کارهێنانی تروجانه‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر نه‌یاره‌کانیان! هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران جیاوازه له هێرشی مرۆڤه‌کان وه‌ک تاک، چوونکه ڕژێمی ئێران به شێوازێ گۆدراو (Dynamic) تروجانه‌کان به‌کاردێنی! واته ڕژێمی ئێران ئۆتۆماتیک توانایی ئه‌وی هه‌یه له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا تروجانێک دروستبکات و نه‌یاره‌کانی بکاته ئامانج.
کاتێک بەرنامە‌ی زیانبەخشی تروجان دێته نێو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت، کۆدەکەی ئەو ئەرکە ئەنجام دەدات کە بۆی داڕێژراوە، وەک دەستگەیشتن به ده‌رگا (port) کراوه‌کان, هه‌روه‌ها له ژێره‌وه‌ده‌ستده‌کات به سیخوڕی‌کردن بەسەر بەکارهێنەران، یان دزینی زانیارییە هەستیارەکان. له ئه‌وروپا بەگشتی کۆمپانیاکان ئارەزووی دامەزراندنی پسپۆڕانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بپارێزن.
ئاماژەکانی ئەوەی کە ئامێرەکە تووشی تروجان بووە بریتین لە چالاکییە نائاساییەکانی وەک ڕۆیشتنی زانیاری بۆ ده‌ره‌وه‌ی کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت.
ئه‌وه‌ی فیلمی به‌ناوبانگیی Troy سه‌یرکردووه، له یادیه‌تی که دوای کوژرانی هێکته‌ر له‌لایه‌ن ئه‌کیلیس، پادشا ئاگه‌مێنن، بۆ گه‌ێشتن شکاندانی ده‌رگاکانی و چوونه ئه‌و دیوی دیواره‌کانی دووژمن، ئه‌سپێکی جوان و سه‌رنجڕاکێش له دار درووستده‌که‌ن. لە چیرۆکەکەدا دوژمنانی شاری ترۆی یۆنان توانیان بە بەکارهێنانی ئەسپێکی زەبەلائی دار بچنە ناو دەروازەکانی شارەکەوە کە وەک دیارییەک لە دەروازەکان دایان‌نابوو. لەو شوێنەی کە دانیشتوانی شاری ترۆی ئەسپەکەیان هێنایە ناو شارەکە. بەڵام لە ڕاستیدا ژمارەیەک سەرباز هەبوون کە لەناو ئەو ئەسپە گه‌وره‌یه، که خۆیان شاردبووەوە و هەر کە ئەسپەکە چووە ناو دیوارەکانی شارەکەوە، شەو لە ئەسپەکە هاتنە دەرەوە بۆ ئەوەی دەرگاکان بەڕووی ئەو سوپایە بکەنەوە کە هێرشیان دەکردە سەر و لەناویان برد.
ناوی تروجانه له‌م چیرۆکه هاتووه.
ڤایرۆسی ترۆجان لە ڕێگەی ئیمەیڵ و په‌ڕگه‌ی جۆراوجۆری وه‌ک ڤیدیۆ، وێنه و پڕۆگرامه‌کان بڵاودەبێتەوە.
هەر جارێک کۆمپیوتەرەکەت دەست پێ دەکەیت، ترۆجانەکە دادەمەزرێت و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کاردەکات. زۆرجار هاکەرەکان شتی سه‌رنج ڕاکێش بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ڕازی بکەن کە کلیک لەسەر ڕێکلامە زیانبەخشەکان بکەن لە ماڵپەڕەکانەوە تروجانه‌کان دابگرن.
هەروەها کۆمپیوتەرێک کە تووشی بەرنامە‌ی زیانبەخشی تروجان بووە دەتوانێت بۆ ئامێرەکانی دیکەش بڵاوی بکاتەوە. کە هاککەرەکان دەتوانن کۆمپیوتەرێکی تووشبوو بکەنە ناوەندێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکانیان.
بەو پێیەی ئامێرە تووشبووەکە بەردەوام بێت لە کارکردن بە شێوەیەکی ئاسایی بەبێ هیچ کێشەیەک، هەروەها بەرنامە زیانبەخشەکە لەناو ئامێرەکەدا بە شاراوەیی ده‌مێنێته‌وه تاوەکو بەکارهێنەر کارێکی دیاریکراو ئەنجام دەدات، ئەوا تروجان چالاک دەبێت و ئەرکە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی بۆ ئەنجام دەدات.
ئەم جۆرە بەرنامە زیانبەخشە دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هەردوو کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان.
چەندین جۆری ترۆجان هەیە کە هاکەرەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان بەکاری دەهێنن و باوترین جۆرەکانیش بریتین لە:
ترۆجانی دەرگای پشتەوە.
ترۆجان کە دەرگای پشتەوە بەکاردەهێنێت یارمەتی هێرشبەران دەدات لە دوورەوە دەستیان بە کۆمپیوتەرێک بگات، و بە بەکارهێنانی دەرگای پشتەوەی سیستەمی کارپێکردنەکە کۆنترۆڵی بکات.
ئەم جۆرە ڕێگە بە هاکەرەکان دەدات هەر کارێک بیانەوێت لەسەر ئامێرەکە بیکەن، وەک سڕینەوەی فایلەکان، دووبارە دەستپێکردنەوەی ئامێرەکە، دزینی شته‌کانت، یان دابەزاندنی بەرنامە‌ی زیانبەخشی زیاتر.
ترۆجانی بانکی.
ترۆجانی بانکی بۆ ئەوە دروستکراوە کە هەژماری بانکی بەکارهێنەران بکاتە ئامانج و زانیارییە داراییەکانیان بدزێت. ئەم بەرنامە زیانبەخشە هەوڵدەدات زانیارییەکانی ئەکاونت بۆ کارتی بانکیی و سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و سیستەمی بانکی ئۆنلاین بدزێت.
ترۆجانی DDoS.
ئەم جۆرە تروجانه ئامانجی هه‌یه کۆمپیۆته‌ره‌که به‌کاربێنێ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی DDOS، به‌جۆرێک له ڕێگه‌ی کۆمپیۆته‌ره‌که‌وه داوازیه‌کی زۆر ده‌نێدرێت بۆ ماڵپه‌ڕێک دیاری کراوه که هێرشی ده‌کرێته سه‌ر.
ترۆجانی دابەزێنەر (Downloader)
کۆمپیوتەرێک دەکاتە ئامانج کە پێشتر تووشی بەرنامە‌ی زیانبەخش بووە، دواتر بەرنامە‌ی زیانبەخشی زیاتری لەسەر دادەبەزێنێت. ئەم بەرنامانە لەوانەیە ترۆجانی زیادکراو یان جۆرەکانی تری بەرنامە‌ی زیانبەخش بن وەک بەرنامە‌ی ڕێکلام.
شێوازه‌کانی خۆ پاراستن به کورتی٥4.
له خواره‌وه هه‌ندێ شێوازی خۆپاراستن ده‌نووسم!
پێش ئەوەی باس لە خۆپاراستن لە ترۆجان بکەین، چۆن دەزانیت ئامێرەکە تووشی بووە?
زۆرجار ڤایرۆسی ترۆجان بۆ ماوەی چەند مانگێک لەسەر ئامێرەکە دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی بەکارهێنەری ئامێرەکە بزانێت کە ئامێرەکەیان تووشی بووە. بەڵام هەندێک نیشانە هەیە کە ئەو ئامێرە تووش بووە.
نیشانه‌کان بریتین چوونه ده‌ره‌وه‌ی دراوه data له نێو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت. لە گۆڕانکاری له ناکاو لەدەستدانی کارایی کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت، یان چالاکیەکی نائاسایی. یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا ئامێرێک تووش بووە یان نا، بەکارهێنانی ئامرازەکانی نەرمەکاڵای دژە ترۆجان و دژە ڤایرۆسە.
١/ خۆت به دوور بگره له به‌کارهێنانی پڕۆگرامی کراک (crack) کراو
٢/ فۆڕماتکردنی به خاوێنی، مه‌به‌ستمه بلێم، دڵنیایی له‌وه‌ی هیچ تروجانێکی تێدا نییه
٣/ به‌کارهێنانی دژه‌ڤایرۆسی باش، بۆ وێنه Avast که باشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه نابێ ئێمه ته‌واو متمانه‌ی پێبکه‌ین. به‌ڵام له هیچ باشتره! که‌واته مه‌به‌ستمه بلێم هیچ کاتێک به‌بێ دژه‌ڤایرۆسی باش کۆمپیۆته‌ر به‌کار مه‌هێنه.
٤/ هیچ په‌ڕگه‌یه‌ک له هیچ که‌سێک وه‌رمه‌گره، هیچ شتێک دامه‌گره له ئینته‌رنێت که جێگای باوه‌ڕ نه‌بێ.
٥/ ئه‌گه‌ر شاره‌زاییت هه‌یه سه‌رجم ده‌رگا (port)کان به ئاگره‌دیوار (firewall) ببه‌سته، ته‌نها ئه‌و ده‌رگایانه به‌کراوه‌یی بێڵه‌وه که خۆت سوودیان لێوه‌ده‌گریت!
1/ د‌ربار‌ی کورد ئایتی
2/ ئ‌ندام‌تی
3/ م‌رج‌کانی ئ‌ندام‌تی
4/ پرۆژ‌کانمان
کورد ئایتی ©