گروپەکە ئامۆژگارییان کردووە کە بۆ ئەوەی ئامێرە کەسییەکان بە سەلامەتی بمێننەوە.
گروپی هاکەرەکانی ئێرانی ناسراو به بڵاک ریوارد، به کوردی ناوی گروپهکه پاداشتی ڕەش، لە کۆتایی هەفتەدا ڕایگەیاند کە بە سەرکەوتوویی سیستەمی ئیمەیڵی ناوخۆیی کۆمپانیای بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان هاک کردووە، ههروهها نزیکه ٥Ù گێگابایت فایل بۆ وێب بڵاودەکاتەوە. له ئێستادا له گروپی تێلیگرامدا فایلهکان بڵاوکراونهتهوه.
گروپەکە لە کەناڵی ئینستاگرامەکەیان نووسیویەتی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە رێککەوت لینکی دابەزاندنەکان بڵاو دەکەینەوە دوای ئەوەی زانیارییەکان لە خزمەتگوزاری هاوبەشکردنی فایلەکانی ئۆنلاین بە بێ ناو واتە anonfiles بڵاو دەکەینەوە.
فایلەکان بریتین لە فایل، دۆکۆمێنتی جۆراوجۆر، و پاشەکەوتکراو پهیوهست بە کۆمپانیای بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمی ئێران، دۆکۆمێنتهکان زیاتر له ١Ù Ù هەزار نامەی ئیمەیڵ جیاکراوە و ڕیزکراوی بەڵگەنامە و زانیاریەکان و له خۆ دهگرێ.
گروپەکە ئامۆژگارییان کردووە کە بۆ ئەوەی ئامێرە کەسییەکان بە سەلامەتی بمێننەوە، باشترە بەڵگەنامەکان و دابەزێنراوەکان لە ساندبۆکس سەلامەت و ئۆفلایندا بپشکنرێت.
پاداشتی ڕەش هەڕەشە لە ڕێژیمی ئێران دەکات.
ئەو گرووپە هەڕەشەی دزەپێکردنی پڕۆژەی ناوهکیهکانی ڕژێمی ئێرانی کردووە، وەک ئەوەی نووسیویەتی، ئەگەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیندانیانی سیاسی و خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە کاتی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر کراون، ئازاد نەکات.
ئەو گرووپە هاکەرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: لەم ساتەوەختەوە ٢٤ کاتژمێری سەخت و گرنگ بۆ کۆماری ئیسلامی دەستی پێکرد .
لینکی تێلیگرامی پاداشتی ڕهش، https://twitter.com/black_reward
1/ درباری کورد ئایتی
2/ ئندامتی
3/ مرجکانی ئندامتی
4/ پرۆژکانمان
کورد ئایتی ©